لە پاییزی 2007 دا و بە مەبەستی پاراستنی دەستنووس و دۆکیومێنتی دیکەی مەسعوود محەمەد، کاک کاروان عارف داوای لە هاوسەری مامۆستا، خاتوو نەجلە شێخ ڕەئووف خانەقا، کرد ڕێ بدات دۆکیومێنتەکان لە بەغداوە بێننینە کوردستان، سکان بکرێن و لەم سایتەدا بڵاو بکرێنەوە. خانم ئەو داوایەی سەلماند، دۆکیومێنتەکان گواسترانەوە کوردستان، کاک کارزان مەلا سکانی کردن و لە نۆروێژ داتابەند کران.

لەم بەشەدا دۆکیومێنتی دەستنووس و چاپی کۆن بڵاو دەکرێنەوە