مەسعوود محەمەد جەلیزادە ساڵی 1919 لە کۆیەی باشووری کوردستان هاتۆتە دونیا و ڕۆژی 1 ی نیسانی ساڵی 2002 لە شاری هەولێر، دواکۆچی کرد.

مەسعوود جەلیزادە مرۆڤێکی حەقپەرستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپەروەر، لە بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئەدەب و جڤاکناسیدا بە کوردی و عەرەبی بەرهەمی شاکاری هەیە. نووسینەکانی نووسەر لە هەردوو ڕووی ڕووخسار و ناوەڕۆکەوە سەنگ و پلەیان تایبەتە، سەرچاوەی فەرهەنگ و زانیارن.

مەسعوود جەلیزادە لە بەرهەمەکانیدا داکۆکی لە ئازادیی بیر دەکات، هزر و بۆچوونی باو دەکاتە بابەتی تۆژینەوە، لە ڕوانگەیەکی ئەنارکیستانەوە داکۆکی لە ئازادیی تاک دەکات. بە بۆچوونی مەسعوود محەمەد مرۆڤ تاکە ئافرێنەرە. دین و ئایدیۆلۆژی دیاردەی جڤاکین.

ئەم سایتە تەرخانە بۆ بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد. کتێب، گوتار، دەستنووس و نامە جودا کراونەتەوە. بەشێکی ئەم بەرهەمانەی لێرەدا هەن، بە سکانکراوی کراونەتە پیدیئێف PDF و بەشێکیان سەرلەنوێ تایپ کراونەتەوە و ئەوجا کراونەتە پیدیئێف.