
... هه‌ڵبه‌ت
مه‌به‌ست په‌رۆش
خواردن نییه
بۆ ئاگر. په‌رۆشی
من بۆ له ده‌ست
دانی سه‌قافه‌تی
قه‌ومیمانه،
که‌وا هه‌رچی
به‌ر له هاتنی
ئیسلام بوو هه‌تا
زه‌مانی زه‌رده‌شت
و ئا‌ڤێستا و پێش
ئه‌وانیش که
پتر له هه‌زار
ساڵ درێژه‌ی
هه‌بوو تۆسکاڵێکی،
پنکۆکێکی، تاکه
یه‌ک پنتی بۆ
کورد نه‌مایه‌وه.
ئێمه ڕه‌عییه‌یه‌کی
هه‌زار ساڵه‌ی
که‌ڕه‌واری
نه‌خوێنده‌واری
که‌مئیعتیباری
تێنه‌خوێندرایه‌وه
بووین، قه‌تیش
ڕێک نه‌که‌وت،
پاش تێشکانی
فارس به‌رانبه‌ری
عه‌ره‌ب، ئێمه
ببینه‌وه
خاوه‌نی هیچ
شتێک. فارس سه‌ر
له نوێ باوه‌شی
به سه‌قافه‌تی
هه‌موو ئێرانی
باستاندا
گرت...