بیریاری
هێژای کورد
مامۆستا مه‌سعوود
محه‌مه‌د ساڵی
1919 له
باشووری
کوردستان، له
شاری کۆیێ، له
دایک بووه و ڕۆژی
1-4-2002 له
شاری هه‌ولێر،
کۆچی دوایی
کرد. مامۆستا
مرۆڤێکی حه‌قپه‌رستی،
مرۆڤدۆستی
کوردستانپه‌روه‌ر،
له بواری فیکر،
مێژوو، زمان،
ئه‌ده‌ب و جڤاتناسیدا به کوردی
و عاره‌بی به‌رهه‌می
شاکاری هه‌یه.
به‌رهه‌مه‌کانی
مه‌سعوود محه‌مه‌د هه‌م
له ڕووی ناوه‌ڕۆک
و هه‌م له ڕووی
ڕووخساره‌وه
سه‌نگ و پله‌یان
تایبه‌ته. سه‌رچاوه‌ی
فه‌رهه‌نگ و
زانیارن. مامۆستا
له به‌رهه‌مه‌کانیدا
داکۆکی له
ئازادیی بیر
ده‌کات. فیکر
و بۆچوونی باو
ده‌کاته
بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه
و باس. ڕه‌خنه
له دیدی ماددی
ده‌گرێ و داکۆکی
له مرۆڤ ده‌کات.
به بۆچوونی
مه‌سعوود محه‌مه‌د
مرۆڤ تاکه
خالیقه. دین
و ئایدیۆلۆژی
دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین.
ئه‌م سایته
ته‌رخانه بۆ
به‌رهه‌مه‌کانی
مامۆستا مه‌سعوود
محه‌مه‌د. له
لاجانی ئه‌م ڕووپه‌له‌دا
کتێب، گوتار و
نامه جودا
کراونه‌ته‌وه.
سه‌ردێڕێک هه‌ڵبژێره
و له‌ویشه‌وه
به‌سته‌ر (لینک)
هه‌یه بۆ به‌رهه‌می
تایبه‌ت. به‌شێکی
ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی
لێره‌دا هه‌ن،
به سکانکراوی
کراونه‌ته پی‌دی‌ئێف
PDF و به‌شێکیان
سه‌رله‌نوێ
تایپ کراونه‌ته‌وه
و ئه‌وجا
کراونه‌ته پی‌دی‌ئێف.
کۆ کردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می
مامۆستا ئه‌رکێکی
میللی و فه‌رهه‌نگدۆستانه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
هه‌یه به‌شێکی
به‌رهه‌مه‌کانی
مامۆستان، به‌رهه‌می
دیکه زۆره و
پێویستمان به
هاوکاریی ئێوه‌یه.
تکایه هه‌ر تێبینی
و سه‌رنجێکتان
هه‌یه فه‌رموون
به ئیمه‌یلی info@mamosta.net په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ بگرن.