خوێنه‌ری
ئازیز!! عه‌ره‌ب قسه‌یه‌کی هه‌یه ده‌ڵێ
((ثبت العرش ثم انقش ـــ عه‌رش بچه‌سپێنه له پاشدان بینه‌خشێنه)).
ئێستا ڕۆژێک نییه ورده حیساب و ده‌فته‌ری
کۆن بخوێنینه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌کی پاراستنی
کورد و کوردستانه. ناشێ هیچ هه‌رایه‌کی لاوه‌کی له
سه‌ر دین یان چین یان گیانی ناوچه‌په‌رستی
یان ده‌مارکرژیی حیزبایه‌تی یان باییبوون
به خۆپه‌رستی ببێته له‌مپه‌ڕ له‌پێش به‌رنامه‌ی
ته‌بایی و ڕه‌بایی که به داخه‌وه به‌ر له هه‌موو
ئامانجێک ئه‌میان که گیانی کورده و ئێستا و دواڕۆژی
کورده، بۆته قوربانی له سه‌رووی لیسته‌ی قوربانییان.
ته‌نها مه‌تر‌سییه‌ک، له‌لایه‌ن دینه‌وه، له‌وه‌دایه
به ناوی خوا و‌دروشمی قورئان، کوردایه‌تی بکرێته کۆیله‌ی
لایه‌نێک که به ناوی دین دنیا ده‌خوات وه‌ک که
جاره‌ها به ناوی ئینته‌رناشناڵ و پرۆلیتاریا
کوردایه‌تی تاوانبار ده‌کرا گۆیا فکره‌ی سه‌ر به
نه‌ته‌وایه‌تی زه‌نه‌ی بۆرژوازییه و دژی
ئیشتراکیی عیلمییه... کورد ئه‌گه‌ر بۆی
ڕێک بکه‌وێ مه‌لای ڕوونبینی زه‌ین
فراوانی هه‌بێ له‌م پله‌دا ته‌یمانێکی مه‌حکه‌م له
بیروڕای دینی به ده‌وری کوردایه‌تییه‌وه
هه‌ڵستێنێ و نه‌یه‌ڵێ خه‌ڵک به قسه‌ی
عه‌وامخه‌ڵه‌تێن تار بن له ئامانجی سه‌ره‌کیی
((کوردپارێزی))، کارێک ئه‌نجام ده‌درێ به‌شێکی
زۆری چالاکیی سیاسیی کورد که له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
تۆمه‌تی لادینی خه‌رج ده‌کرێ، ئا ئه‌و به‌شه چالاکییه
یه‌کسه‌ر ده‌چێته‌وه بۆ ده‌خیله‌ی ئایه‌تیی
(ئه‌رێتیی) به‌رژه‌وه‌ندی کورد جگه له خامۆشکردنی
چه‌قه‌چه‌قی نێوان دین‌دۆست و دیننه‌ویستی
کورد.
...ژیان و جیهانبینی...