
من
يان يه‌کێکی
وه‌کوو من که
خه‌ريک ده‌بێ
ترووسکه‌يه‌کی
زێده‌کزی
ئاساری پياوه‌تی
له حاڵ و باری
داله‌نگاوی
کورددا گه‌ش
ده‌کاته‌وه
بۆ به‌رچاوی
بينه‌ری کورد
حه‌زی ده‌کرد
له ده‌فته‌ری
مێژووماندا ڕووپه‌ڕه‌ی
وه‌کوو
داستانی په‌ڕينه‌وه‌ی
«طارق
کوڕی زياد» بۆ
به‌ری
ئيسپانيا هه‌ڵداته‌وه
نه‌ک هه‌ر خه‌ريک
بێ به‌ترس و
له‌رزی ناڕه‌زامه‌ندی
تازه خوێنه‌واری
کورد ئابڕووی
ئابڕووداره‌کانمان
له مێرخاسه
به‌سه‌رچوه‌کانمان
بپارێزێ. حه‌زم
ده‌کرد نه‌ک
هه‌ر يه‌ک «ئۆناسيس» به‌ڵکوو
هه‌زاری وه‌کوو
ئه‌ومان له
خوێنمژی جيهانی
هه‌بێ که‌شتييه‌کانيان
به سه‌رگرانيه‌وه
نه‌وت و کاڵای
ميلله‌تانيان
له به‌نده‌ری
ئۆدێسای ڕووسه‌وه
بۆ نيويۆرکی
ئه‌مه‌ريکا
بگوێستايه‌وه...
تامه‌زرۆم،
بمخوێندايه‌وه
له‌جياتی ئه‌وه‌ی
سپای نادر شای
ئه‌فشار وڵاته‌که‌مان
پێشێل بکات
سپای کورد ڕاو
و ته‌راتێنه‌ی
له ده‌وروبه‌ری
ئه‌سفه‌هان و
تاران
بکردايه.
کاشکی مێژووی
ئێمه‌ش وه‌کوو
هی ميلله‌تانی
ديکه ڕووڕه‌ش
بوايه به‌کاری
ده‌سه‌ڵاتدارانه
و
له‌خۆبايی
بووانه.
ئه‌گه‌ر
«شوێن
پێ» له‌ڕووی
زه‌وی نه‌سڕابايه‌وه،
هه‌موو بستێکی
خاکی
کوردستان مۆرکی
چه‌ندين شوێنی
چوارپه‌لی ئه‌سپی
ڕاووڕووتکه‌ری
بێگانه‌ی لێ
نه‌قش به‌ستوو
ده‌بوو، وه‌ی
کاشکی له
جياتی ئه‌وه‌ی
کورد خه‌ريک
بايه به خۆ ڕزگارکردن
له ڕه‌وی سۆجه‌ر
و لێڤى
ئينگليز، له‌نده‌ن
ناچار بايه
ده‌ست به هه‌واوه
پێشوازی له‌سپای
کوردان
بکردايه... چه‌ند
خۆش ده‌بوو به
درێژايی سێسه‌د
ساڵ والی
ئيزمير و ئه‌ندرنه
و
ئه‌نقه‌ره
کوردی کڵاشخواری
شاره‌زوور
بوايه، ئه‌دی
ئێمه ناڵێين
ميلله‌تان يه‌کسانن؟
ئيتر
بۆ ده‌بێ ڕووڕه‌ش
بوون له ده‌ستدرێژی
و ته‌ماعکاری
هه‌ر بۆ والی
تورکان بێ، چ
قه‌يدی ده‌کرد
200 - 300 ڕووڕه‌شی
کوردیش والی
بوونایه له‌و
دنیایه پان و
به‌رینه‌دا!!
بۆچی که‌یفم
به‌وه بێت کچی
کورد له پێناوی
حه‌ياپارێزی
خۆی هه‌ڵاتووه
يان خۆی به‌کوشت
داوه؟ بۆچی هه‌لی
شه‌ره‌فپارێزی
نه‌ده‌م به‌کچی
فارسيش له ده‌ست
بێحه‌يايه‌کی
کورد؟ چما
کورد له‌ناو
مه‌لاندا حاجی
له‌کله‌که له
دووره‌وه به
حه‌يا و شه‌رمه‌که‌يدا
بناسرێته‌وه؟
ئايا له جياتی
ده‌ست
سووربوون وه‌ها
باشه مل هه‌ڵبڕاو
و ورگ هه‌ڵدڕاو
و نامووس دازڕاو
بين؟ هه‌ڵبه‌ت
من نامه‌وێ خوێن
له لووتی هيچ
که‌سێک بێت،
به‌ڵام من
موناقه‌شه‌ی
ئه‌و به‌هه‌ڵه‌دا
چووه‌ی کورد
ده‌که‌م که
ناوی شۆڕشگێڕه
زله‌کانمان
ده‌زڕێنن هه‌ر
چونکه له‌برسان
نه‌مردبوون.
ئايا له‌برسان
مردووه‌که
هيچی پێده‌کرا؟
ئێستاکه‌ش
هيچی پێده‌کرێ؟
بابڵێين
ئه‌و سه‌رۆک شۆڕشانه
نه‌يانزانی چۆناوچۆنی
شۆڕشگێڕی ڕاست
و دروست بن، خۆ
ئه‌وان نه‌چووبوون
تکا بکه‌ن له
داگيرکه‌ر تاکوو
به خێری خۆی
بێته
کوردستان و هه‌لی
شه‌رافه‌تی شۆڕش
بۆ ئه‌و سه‌رۆکانه
ساز بدات، له
که‌سيش داوا
ناکرێ ده‌بوو
پتر عاقڵ بێ
له‌وه‌ی هه‌بوو.
که سه‌رۆکه‌کان
نه‌يانزانی چۆن
بکه‌ن خۆ که‌سی
ديکه نه‌هاته
پێش بڵێ من
زانای ده‌وران
و ڕۆڵه‌ی خه‌باتی
پێشڕۆم تا ئه‌گه‌ر
يه‌کێک له‌و
سه‌رۆکانه ڕێی
لێگرت به سته‌مکاری
له‌قه‌ڵه‌م
بده‌ين. به
هه‌مه‌حاڵ
قسه کۆتايی
نايه‌ت، منيش
له‌کورتی ده‌يبڕمه‌وه
و ده‌ڵێم سه‌ر
فروو دێنم بۆ
ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی
خۆيان کرده
چرای ڕێی خه‌بات
و پێيه‌وه
سووتان، شه‌ره‌فيشيان
له مێژوو گه‌وره‌تر
خۆ ده‌نوێنێ
به‌وه‌دا که
ده‌يانتوانی
وه‌کوو ئيمامی
حه‌سه‌ن مه‌سڵه‌تی
له‌گه‌ڵ
معاويه‌دا
بکه‌ن که‌چی ڕێی
ماڵکاولييان
گرته‌به‌ر. ڕێزی
بێپايانم هه‌يه
بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
لێره به‌پێشه‌وه
که به‌پێی سه‌رده‌می
خۆيان بايی
توانا چاکه‌يان
بۆ خه‌ڵق بووه،
هيچيش به‌ته‌ما
نيم له که‌سيش
ناسه‌لمێنم بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی
ڕه‌فتاريان
عه‌یاره‌ی
خوازراوه‌یان
لێ به‌کار بهێندرێ.
ئه‌وان کوڕی ڕۆژگاری
خۆيان بوون و
بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه
ده‌ژيان، ئێمه‌ش
بۆ سه‌رده‌می
خۆمان، يان هه‌ر
نه‌بێ له‌سه‌رده‌می
خۆمان ده‌ژين.
نه لێمان داوا
ده‌کرێ نه پێشمان
ده‌کرێ به‌عه‌ياره‌ی
200 ساڵ دوای ئيمڕۆکه
ڕه‌فتار بکه‌ين.
من
لێره‌دا خه‌ريکم
زاخاوی مێشکی
خۆم به‌يادی
که‌ڵه‌مێردێکی
وه‌کوو حه‌ماغای
غه‌فووری ده‌ده‌مه‌وه،
ئه‌گه‌ر پێم
کرابايه
فتيله چرای
هه‌موو
پرشنگدارێکی
کوردم له ده‌سه‌ڵاتدار
و بێده‌سه‌ڵات
خۆش ده‌کرد
تاکوو له ڕۆشنايی
ئه‌وانه‌وه ڕۆڵه‌ی
نه‌وباوی
کورد به‌ر هه‌نگاوی
خۆی باشتر
بديتايه،
چونکه مرۆڤ
به شاره‌زابوون
له که‌س و
کاری خۆی به‌ڵه‌دتری
حاڵی دنيا ده‌بێ.