«…»
«حاجی
قادری کۆیی» -
سه‌رله‌به‌ری
3 به‌رگ
«…»
له به‌رگی
یه‌که‌مه‌وه...
لام وایه
که‌م که‌س هه‌بێ
به‌رهه‌ڵستیم
بکا له‌وه‌دا
که بڵێم کورد
به درێژایی
کاتێکی چه‌ند
هه‌زار ساڵه‌یی
لێی ده‌وه‌شێته‌وه
میلله‌تی
نموونه‌یی
بووبێ له هه‌ژاری
و که‌م گوزه‌رانیدا.
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ له کۆنێکی
کۆنه‌وه، له‌وه‌ته‌ی
ماده‌کان لێیان
تێک چوه،
کورد بۆی ڕێک
نه‌که‌وتوه
وه‌ک پووره‌هه‌نگ
وه‌یا شاره‌مێروو
له ده‌وری خۆی
بئاڵێ و هه‌نگوین
له شانه‌ی خۆی
په‌یدا کا یاخود
دانه‌وێله‌ی
ده‌ره‌وه‌ی تێدا
کۆ کاته‌وه.
ماده‌کانیش
که له ده‌سه‌ڵاتدار
بوون ڕووپێوێکی
که‌میان له
کوردستانی گه‌وره
گرتبۆوه، به‌ڵام
ده‌شیا ببن به
بنکه بۆ پێکهێنانی
کیانێکی گه‌وره‌تری
کورد... ئه‌مه ڕێک
نه‌که‌وت و له‌وساوه
به جۆرێکی پچڕپچڕ
و ناوناوه نه‌بێ
کورد حوکمڕانی
نه‌دیوه، وه‌ک
مه‌ڕی بێ شوان
و په‌رژین بوه
هه‌ر لێی
خوراوه.
سرنج بۆم
ده‌رده‌خا،
له‌تۆشه‌وه
دیاره، به
درێژایی چه‌ند
هه‌زار ساڵێک
کوردستان که‌وتۆته
نێوان سێ هێزی
زله‌وه. فه‌رمانڕه‌وایی
ئێران و ده‌سه‌ڵاتی
بابل و ئاشوور
و، بۆ ماوه‌یێک
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
ئینجا به دوا
ئه‌واندا ده‌سه‌ڵاتی
ڕۆمه‌کان. ئه‌م
سێ ناوچه زله‌ی
ده‌سه‌ڵات که
کوردستانیان
گرتۆته نێوان
خۆیانه‌وه،
هه‌ر یه‌که‌یان
به‌رووبووم و
داهاتی که‌رتێک
له کوردستانی
گه‌وره‌یان بۆ
خۆیان ڕاکێشاوه
و مه‌ودایان نه‌داوه
ئه‌و داهاته
له‌کوردستان
بمێنێته‌وه
و ببێ به ماکی
بنیادنانی ده‌سه‌ڵات
و حوکمڕانی.
هه‌روه‌ک ئاوڕێژی
شاخه‌کانی
کوردستان هه‌ندێکی
ده‌ڕێژێته‌وه
ڕۆژهه‌ڵات و
به‌ره‌و ئێران
هه‌ندێک ڕۆژئاوا
به‌ره‌و ئه‌نه‌دۆڵ،
هه‌ندێکیشی
ده‌ڕوا به‌ره‌و
ده‌شتی بابل و
ئاشوور، هه‌روه‌ها
زوربه‌ی به‌رهه‌می
ئابووریی
کوردستان به
درێژایی مێژوو
ڕژاوه‌ته ئێران
و ئه‌نادۆڵ و
بابل و هیچی
ئه‌وتۆی له
خاکی
کوردستاندا
به‌جێ نه‌ماوه.
سێ مقناتیسی
گه‌وره پیت و
داهاتی
کوردستانی بۆ
خۆی کێشاوه،
تا ئێستاش هه‌ر
ده‌یکێشێ. له
کوردستان سه‌رمایه
پێک نه‌هات.
«حاجی
قادری کۆیی» -
به‌رگی یه‌که‌م
* * *
له به‌رگی
دوه‌مه‌وه...
...
ده‌وجا عه‌بدوڕڕه‌حمان
پاشایێک له ساڵی 1796 دا سنوور بۆ
کوردستانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی
بابان دانێ له کتێبی
وه‌ک» صحیح
البخاری» دا که وا
له دوای
قورئانه‌وه دێ،
ده‌بێ وه‌ک
سروشێکی مێژووی
حیساب که‌ین
که هه‌وه‌ڵ
بانگ هێشتنه‌کانی
نیشتمانپه‌روه‌ری
ئه‌ورووپای
له‌رزاندۆته‌وه له به‌ر
گوێچکه‌ی
کورده‌واریدا.
له‌مه‌ڕا بۆ لێکدانه‌وه‌یێکی
ئاسایی تریش
ده‌ڕۆین و ده‌ڵێین
که حوکمداریی
بابان بگاته پله‌یێک
له فکری
سیاسی و هه‌ستی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و نیشتمانی،
شوێنی خۆی و
به‌رژه‌وه‌ندی
بنه‌ماڵه و
حکوومه‌ته‌که‌ی
له جغزی
کوردایه‌تیدا
بناسێته‌وه و
کێڵگه‌ی ڕوانی
ڕه‌گی خۆی بدۆزێته‌وه که کوردستانه،
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ
له قۆناغ
و زه‌رفی وه‌هادا
بوێژی مه‌ڵبه‌ندی
بابانیش
بگاته پله‌ی
به‌کارهێنانی
زمانی ماده‌رزادی
خۆی له هه‌ڵبه‌ستدا.
نالی و کوردی
و سالم به‌شێکی
شاعیرییه‌تیان
ده‌گاته به‌شێکی
حوکمڕانی عه‌بدوڕڕه‌حمان
پاشا.

تایپ
کردنه‌وه مامۆستا
«که‌ریم
دانشیار»
«حاجی
قادری کۆیی» -
به‌رگی دوه‌م
* *
*
له به‌رگی
سێیه‌مه‌وه...
... چارمان
ناچاره، ئه‌ی
خوێنه‌ری
کورد، بۆ ڕوون
کردنه‌وه‌ی ڕابوردوی
تاریکمان بست
به بستی
(کات و جێگه-
زمان و مکان) ی
ئه‌و ڕابوردوه ناوکێڵ
بکه‌ینه‌وه و
پێبه‌پێ له‌و ناوکێڵ
کردنه‌دا قووڵتر
بینه‌وه به‌ڵکوو
له ئه‌نجامی
لێکدانه‌وه‌ی
ورد و قووڵه‌وه بتوانین
له خۆمان بگه‌ین
و ده‌ماری به‌سترانه‌وه‌ی
ئێستاکه‌مان
به ڕابوردوومانه‌وه له ژێر
ته‌به‌ق ئه‌نده‌ر
ته‌به‌قی فه‌رامۆشیی
و له ناوچوون
و سه‌رگوم
بوون و له‌ناوبردن
و داپۆشین و یاساغ
کردنه‌وه ده‌رکێشینه‌وه بۆ
به‌ر تیشکی
زانین و هه‌ست.
تۆ ئه‌گه‌ر له خۆت
و نیشتیمانه‌که‌ت
و میلله‌ته‌که‌ت
و ئێستاکه‌ت و
ڕابوردوه‌که‌ت
و دواڕۆژه‌که‌ت
به‌سه‌هو نه‌چوبیت،
وه‌ک نوێژ و ڕۆژووی
مرۆڤی دیندار
له‌سه‌رته،
ڕاپه‌ڕیت و
قوماشی (خاک و
مێژو) ت به نوکی
خامه ئه‌نجن
ئه‌نجن بکه‌یت
و هه‌ڵیوه‌شێنیته‌وه و
ته‌قه‌ڵه‌کانی
له‌به‌ر یه‌کتر
به‌ریت و بچیته ناو
ڕایه‌ڵه و
تانوپۆیه‌وه تا
تێ‌یان ده‌گه‌یت
و وه‌ک خۆراکی
هه‌زمکراو ده‌یان
که‌یت به به‌شێکی
بنجیی له سه‌قافه‌تت.
به‌ڕاستی
و بێ وشه‌کاری
و موباله‌غه،
مرۆڤ- که تۆیت- هه‌ستی
ڕاست و ته‌واو
به بوونی
خۆی ناکات ئه‌گه‌ر
نه‌زانێ چ جۆره هه‌ناوێک
و منداڵدانێک
زات و گیان و
له‌ش و هۆش و
هه‌ست و نه‌ستی
گووراندوه.
مرۆڤی له خۆنه‌گه‌ییشتوو
و له مێژوو
به‌سه‌هو چوو ڕه‌گ
له میلله‌ت
و مه‌فته‌نی خۆی
دانکوتێت و پێوه‌ندی
پێیانه‌وه ئه‌وه نابێ
که له به‌رده‌می
تیغی بڕنده‌ی ڕۆژگاردا
خۆی ڕاگرێت.
مرۆڤی بێ ڕه‌گی
پێوه‌ندیی به ڕابوردووی
دێرینه‌ی میلله‌ته‌که‌یه‌وه ده‌بێته مێوانی
وه‌خت و سه‌عات،
هه‌ر تێی ڕاخوڕن
وه‌ک مێوانی
ئوتێل نیشیمه‌نه‌که‌ی
چۆڵ ده‌کات....
«حاجی
قادری کۆیی» -
به‌رگی سێیه‌م
«…»