
... «به‌چکه
کوردێکی شاره‌زووری،
نه‌داری، هه‌ژاری
بێ ناز و نیاز،
ئالووده‌ی
ئاره‌قه و ئه‌رک
و زه‌حمه‌تی پڕ
ته‌پوتۆزی
«خاکوخۆڵ»، گیرۆده‌ی
چه‌ندین ته‌نگوچه‌ڵه‌مه
و چه‌کمه‌سازیی
حاڵوباری
ناگزوور و بێ
شه‌وق و زه‌وق،
ده‌سپاچه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
- ئابووری - ڕامیاریی
ژێر قه‌مچی و
زه‌بروزه‌نگی
ڕژێمی نیوه
شارستانانه،
ته‌کان
خواردووی بێنه
و به‌ره‌ی گوریسکێشه‌کێی
نێوان ئێران و
عوسمانلی، ڕۆڵه‌ی
میلله‌تێکی
هه‌رگیز خۆشی
نه‌دیتووی به
ئه‌به‌د ڕێز لێنه‌گیراو
و تێنه‌خوێندرایه‌وه،
ئاکامی
موعاده‌له‌ی
چه‌ندین عامیلی
زانراو و نه‌زانراوی
هه‌رچی هۆی سه‌ره‌ژێربوون
و به‌خۆدا
شکاندنه‌وه
و داله‌نگان و
که‌مایه‌تی و
نزم بوونه‌وه
و چوونه‌وه‌یه...
غه‌زه‌ب لێگیراوی
قه‌ده‌ر... مۆرلێدراوی
چاره‌ڕه‌شی...
خدری ئه‌حمه‌د
شاوه‌یس... نالیی
شاره‌زه‌ووری...
سه‌رده‌فته‌ری
هه‌ڵبه‌ستی
کوردی له هه‌موو
سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا...
گه‌وهه‌رسنجی
کانگای واتا و
جوانی و عیشق...
شیرازه‌هۆنی
خولیا و خه‌یاڵ
و ئه‌فسوون... جێگه‌ی
شانازی و سه‌ربڵندیی
هه‌ڵبه‌ستی
کوردی له
ئاست ئه‌ده‌بی
جیهانی مسڵمان...
تێهێنه‌ره‌وه‌ی
ئابڕووی مه‌عنه‌وی
له ته‌ک داله‌نگانی
ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات
و سامان و کیانی
کورد... ڕووته‌ڵه‌ی
به‌خۆ نازی‌و...
هه‌ژاری گه‌رده‌نکێل...
ئاواره‌ی بێ‌نیاز...
ئه‌مانه و چه‌ندین
وێنه‌ی تری ده‌ستبه‌تاڵی
و دڵتێری، فه‌خر
کردن و ته‌وازوع،
بڵندنۆڕین و
خاکنشینی، خۆ
به که‌م گرتن
و فیز و ناز...».
... «یه‌کێک
له‌و بوێژانه‌ی
کورد که به‌ڕاستی
و بێ موجامه‌له
له‌گه‌ڵ خۆدا
کردن له ڕیزی
هه‌ره پێشه‌وه‌ی
بوێژانی مسڵمانه‌وه
دێت، زۆر
جارانیش له
تاک تاکه
به‌یت و دوو
به‌یتدا به‌رایی
له زۆربه‌یان
ده‌گرێت ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم له هه‌موویان،
مه‌لا خدری -
نالی- یه».