... له‌و
چه‌ند دێره
ئامۆژناکه‌یدا
که داوامان لێده‌کا
«ژێربه‌نا و ڕووبه‌نا
– ژێرخان و
ژوورخان» تێکه‌ڵ
به‌یه‌کدی نه‌که‌ین
ڕوومان به‌ره‌و
ده‌ستوورێک
ده‌کا که ده‌مانگه‌یێنێته
ئاکامی ئه‌وتۆ
که مامۆستا
ئه‌میر نایه‌وێ
له خه‌ون و خه‌یاڵیشدا
بیانسه‌لمێنێ:
که پێت بڵێم «ماهیه» و «عرض» ی مرۆڤه‌که
خۆی تێکه‌ڵ مه‌که
یه‌کسه‌ر ده‌ره‌به‌گ
و جووتیار و
پاره‌دار و کرێکار و داگیرکه‌ر و داگیرکراو و عه‌بد و خاوه‌نه‌که‌ی
هه‌موویان ده‌چنه
ژێر یه‌ک سه‌ره‌ناوه‌وه
چونکه «ماهیه»ی هه‌موویان
مرۆڤایه‌تیه هه‌رچی
پاره و موڵکداری
و داگیر کردن
و ئازادی و عه‌بدایه‌تی
و ئه‌و جۆره
خه‌سڵه‌تانه
هه‌یه هه‌موویان
«عرض» ن و له
لاوه هاتوونه‌ته
سه‌ر مرۆڤه‌که‌وه.
به ته‌واوی
وه‌ک که مامۆستا
ئه‌میر ده‌یه‌وێ
لێی بسه‌لمێنین«ماهیه»ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
کورد
و
فارس و ئینگلیز
یه‌ک چشته و
به‌وه له‌یه‌کدی
ناترازێن که «عرض»ی
وه‌ک ئایین و
ئه‌ده‌ب و هه‌ژاری
و سامانداری و
داد و سته‌م و
پێشکه‌وتن و
پاشکه‌وتن و
ده‌سه‌ڵات و ژێرده‌ستی
له کورده‌وه
بۆ ئه‌ڵمان ده‌گۆڕێن...
«زۆراب» ى جوتیارى
ده‌شتى «هه‌ریر» یش
که له‌وه‌ته‌ى
سۆمه‌ر و
ئاکاده‌وه
به‌دوا کلکى
گاڕه‌شدا گیانى
خۆى تێکه‌ڵ به
خه‌ته جووتى
ناچارییه‌وه
ده‌کات و ئێواران
وه‌ک ده‌ستى
که‌ر له کونه
بۆقڕێکى کێچاوى
دوکه‌ڵاوى بێ ڕایه‌خ
و بێ خۆراک سه‌لار
ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ
کامووسى مێرده‌زمه تێک
ده‌ئاڵێن، ئا
ئه‌م زۆرابه
هاوڕى و هاوچین
و هاوچاره‌نووسى
«هانز» ى لێخوڕى
تراکتۆرى ده‌وره‌ى
«مۆنیخ» ــه
که دواى به‌سه‌رچوونى
فه‌رمانى ڕۆژانه‌ى
به سووراى ئۆتۆمۆمبیلى
خۆى ده‌چێته
هۆڵى مه‌ستى و
دڵدارى و گۆرانى
و دانس چونکه
«ماهیه»ى هه‌ردوویان
«ڕه‌نجبه‌رى
و کرێ گرته‌یى» یه
له‌وه به‌و
لاوه کونه بۆقڕ
و ته‌لار و هه‌ژارى
و تێرى و پڕ زۆڵى
و پۆشته‌یى و
سه‌رانگوێلک
و هۆڵى دانس
هه‌موویان «عرض»ن
بایى سه‌رى ده‌رزى
ئه‌م دوو «هاوڕێیه،
هاوچاره‌نووسه،
هاودژومنه، هاو
نازانم چییه» له یه‌کدى
جودا ناکاته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و
ڕاستیه‌ى که «هانز» بێزیشى
نایه‌ت له‌گه‌ڵ
ئاغاکه‌ى زۆرابدا
تۆقه بکات نه‌کا
ده‌ستکێشه‌که‌ى
بگۆنێ، ئه‌ویش
ڕاستیه‌کى «عرض»یه
کار ناکاته
سه‌ر
جوداوازى چینایه‌تى
نێوانیانه‌وه،
له‌وه‌دا که «هانز» چه‌وسێنراوه
و خوێنمژراوه
ئاغاکه‌ى زۆرابیش
خوێنمژ و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌یه
هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه
کچى خۆیشى له
زۆرابى خوێنمژراو
ماره بکات.
... بۆ
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
له هه‌ر کوێیه‌ک
بێت!....